شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-01 13:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گۆڤاری ئۆیڵ پرایز: هەرێمی کوردستان لە کەرتی پاڵاوتنی نەوتی خاودا لاواز دەرکەوتووە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- گۆڤاری ئۆیڵ پرایز لە بابەتێکدا نووسیویەتی هەرێمی کوردستان دەیتوانی لەو کاتەدا کە نەوتی خاو نرخی لە دابەزیندا بوو دەست بکات بە بەرهەمهێنانی بەرهەمە پاڵاوگەیییەکان بەڵام تا ئەم کاتەش نەیتوانیوە توانای پاڵاوتنی نەوتی خاو بەکار بهێنێت و پاڵاوگەی نوێ بکاتەوە.

کوردپرێس:

لە زستانی ڕابردووەوە کە نرخی نەوتی خاو ئێجگار دابەزی، داهاتی هەرێمی کوردستان دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی و حکوومەت بۆ خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تووشی کێشە هات و داوای یارمەتیی لە بەغدا کرد.

گۆڤاری نەوتیی ئۆیڵ پرایز نووسیویەتی یەک لە هۆکارەکانی کێشەی ئابووریی هەرێمی کوردستان ئەوەیە نەوتەکەی خاوفرۆش دەکات و توانای پاڵاوگەکان کەڵکیان لێوەرناگیرێت.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ئێستادا چەند پاڵاوگە لە هەرێمی کوردستان هەن کە دەکرێت لە جیاتی ئەوەی نەوتە خاوەکە بە نرخێکی هەرزان بۆ دەرەوەی هەرێم بفرۆشرێت، هەمان نەوت بە پاڵاوگەکان بدرێت و بکرێت بە بەرهەمی باشتر.

ئۆیڵ پرایۆ وەک نموونە ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆگای پاڵاوگەی کەڵکە لە هەرێمی کوردستان –کە ڕەنگە گەورەترین پاڵاوگەی جۆری خۆی بێت لە هەرێم- مامناوەندی ڕۆژانە 20 بۆ 30 لە سەدی توانای پاڵاوگەکە بەکارهێنراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە