شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-01 13:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا لە باشووری ئیدلیب بنکەی سەربازیی کردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- سوپای تورکیا لە نزیک چیای زاویەی سەر بە باشووری ئیدلیب بنکەیێکی سەربازیی نوێی کردەوە.

کوردپرێس:

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست کەوتوون سوپای تورکیا لە نزیک چیای زاویەی سەر بە باشووری ئیدلیب بنکەیێکی سەربازیی نوێی دامەزراندووە.

بەپێی نووسراوی ئاژانسی Peyamakurd هێزەکانی سوپای تورکیا بە کەرەستەی بیناسازی و بە ئوتومبیلی زرێپۆش بە کاروانێکی گەورە بەرەو گوندەکانی بیلیۆن و عەرنابە جووڵەیان کردووە و لە ناوچەی باشووری خۆرئاوای گوندەکان کە دەگاتەوە چیای زاویە، بنکەیێکی سەربازیی نوێیان کردۆتەوە.

سوپای تورکیا بە مەبەستی فراوان کردنی دەسەڵاتی سەربازیی خۆی لە ناوچەکە و پتەوکردنی بارەگاکانی دەستی کردووە بە کەندنی خەندەقی گەورە گەورە لە دەوروبەری بنکە سەربازییەکە و دەستیشی کردووە بە گواستنەوەی کاروانە سەربازییەکانی خۆی بۆ ئەو ناوچەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە