شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-31 15:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی عێراق دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەگوێرەی چەند سەرچاوەیێکی حکوومەتی عێراق، پێشبینی دەکرێت ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، دوای سەردانی لوبنان، رۆژی چوارشەمەی داهاتوو سەردانی عێراق بکات.

کوردپرێس:

سەرچاوەکان بۆ ئاژانسی (فرانس پرێس) رایان گەیاندووە، سەرۆکی فەرنسا چوارشەمەی داهاتوو یەکەم سەردانی فەرمیی خۆی بۆ عێراق دەکات. هەر بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئەم سەردانەی سەرۆکی فەرەنسا گوزارشتە لە وەستانیان شانبەشان عێراق بەڕووی ئەو تەنگژانەی، کە رووبەڕووی بوونەتەوە.

لەو کاتەوە کە مستەفا کازمی سەرۆکایەتیی حکوومەتی عێراقی گرتووەتە دەست، ئەم سەردانەی ماکرۆن بە یەکەم سەردانی گەورە بەرپرسێک بۆ عێراق دادەنرێت.

ئەگەرچی تا ئێستا کۆشکی ئێلیزێ هەواڵەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام سەرچاوەیەک لە حکوومەتی عێراق بە (فرانس پرێس)ی راگەیاندووە، کە "سەرۆک ماکرۆن لە سەردانەکەیدا چاوی بە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەوێت، پێشبینیش دەکرێ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسە باڵا و کارکاندا بکات.

هەرچەندە هێشتا نازاندرێت ئاخۆ ماكرۆن سەردانی هەولێریش دەكات یان نا، بەڵام فەڕەنسا و سەرۆكەكەی پەیوەندییەكی بەهێزیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و سەركردایەتیی سیاسیی كورد هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە