12 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا تۆمار کرا/ کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە 556 حاڵەت
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- دەستەی تەندروستیی کوردستانی سووریا، تۆماکردنی (12) حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە 556 حاڵەت.
کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 31ی ئابی 2020 دکتۆر جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رایگەیاند: (15) حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید19) تۆمارکراوە، کە بەم شێوەیە بەسەر شارەکاندا دابەش بون:
حەسەکە: 4
کۆبانێ: 4
قامیشلۆ: 3
رەققە: یەک حاڵەت.
هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەر وتیشی: لەماوەی (24) سەعاتی رابردودا سێ حاڵەتی نوێی چاکبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.
ئاماری کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا:
تووشبووان: 556
چاکبوونەوە: 101
گیانلەدەستدان: 35
بۆچوونی بەکارهێنەران