شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-31 13:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دانووستانی لایەنە کوردییەکان لەبارەی ئیدارەی هاوبەشەوە دەستی پێکردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- سکرتێری گشتیی پارتی چەپی دیموکراتی کوردستانی سووریا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند دانووستانی لایەنە کوردییەکانی سووریا لەبارەی شێوەی ئیدارەی هاوبەشی ناوچە کوردییەکانی سووریا دەستی پێکردووە.

کوردپرێس:

ساڵح گەدۆ سکرتێری پارتی چەپی دیموکراتی کوردی سووریا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە ڕاگۆڕینەوە لایەنە کوردییەکانی سووریا کردووە و دەڵێت: دنووستانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) لەگەڵ حیزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا (PYNK) لەبارەی ئیدارەی هاوبەشی کوردستانی سووریاوە دەستی پێکردووە و لایەنەکان لەبارەی بڕیارە سیاسییەکانەوە ڕێککەوتوون و گفتوگۆ لەو بارەیەوە کۆتاییی پێهاتووە.

بە گوێرەی نووسراوی ئاژانسی Nerinaazad گەدۆ لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە تاکە پرسی یەکلانەکراو لە مێکانیزمی بڕیاردانی سیاسی دەگەڕێتەوە بۆ نوێنەرایەتیی ئەو بەشەی کە بەشداریی دانووستانەکەی نەکردووە. لەبارەی نوێنەرایەتیی ئەو 20 لە سەدەش لایەنەکان دەگەنە ڕێککەوتن.

ساڵح گەدۆ ئەوەشی ڕوون کردۆتەوە کە قەرارە سیاسییەکان لە سەر ئیدارەی هاوبەش دراون و دانووستانەکان لەو بارەیەوە ڕەوتێکی ئیجابییان تێپەڕاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە