شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-31 10:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێکی باڵای تورکیا سەردانی مۆسکۆ دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- شاندێکی باڵای تورکیا بە سەرۆکایەتیی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، بۆ دانوستان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئەمدوایەی ناوچەکە سەردانی ڕووسیایان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی دەروەی تورکیاوە دەست کەوتوون باس لەوە دەکەن شاندێکی باڵای تورکیا بە سەرۆکایەتیی سەدات ئونال جێگری وەزیری دەروەی تورکیا بۆ گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئەمدوایەی ناوچەکە سەردانی ڕووسیایان کردووە.

ئاژانسی CNN turk لەمبارەوە بڵاوی کردەوە جگە لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەروەی تورکیا ژمارەیێک بەرپرس لە وەزارەتی بەرگری و هەروەها چەند بەرپرسێکی هەواڵگریی تورکیا گەیشتوونەتە رووسیا و لەگەڵ بەرپرسانی مۆسکۆ لەبارەی چەند بابەتی جیاواز لەوان پرسی لیبیا گفتوگۆ دەکەن.

ئەم سەردانەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو هەواڵی سەردانی شاندێکی باڵای کوردستانی سووریا بە سەرۆکایەتیی ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکراتی سووریا سەردانی مۆسکۆیان کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە