شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-31 06:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا بۆ بەرژەوەندیی ئابووریی خۆی هاوکاریی کوردانی سووریا دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- پەیمانگای کاتۆ بڕوای وایە ئەمریکا لە کاتی هێرشی تورکیادا کوردانی سووریا بەجێ هێشت بەڵام ئێستا بە یارمەتیی کوردەکانی خەریکی دەرهێنانی نەوت لە باکووری سووریایاە. ئەمەش نیشان دەدات هاوکاریی ئەمریکا لەگەڵ کوردەکانی سووریا بۆ بەرژەوەندیی ئابوورییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەیمانگای کاتۆ لە ئەمریکا، دەڵێت مانەوەی ئەمریکا لە سووریا هۆکاری ناسەقامگیریی ئەو وڵاتەیە. ئەم پەیمانگایە ئاماژە دەدات بە تەنها هێشتی کوردەکانی لە کاتی هێرشی تورکیا و دەێڵت پشتگیریی ئەمریکا لە کوردانی سووریا بە بۆنەی بەرژەوەندییە سیاسی و ئابووریییەکانەوەیە.

داگ بەندۆ، لێکۆڵەری ئەم ناوەندە، لەم شرۆڤەیەدا ڕەخنە لە پشتیوانی نەکردنی کوردەکان دەگرێت لەلایەن ئەمریکاوە کاتێک کە تورکیا هێرشیانی کردە سەر و دەنووسێت: کشانەوەی ئەمریکا لەو ناوچەی پاکتاو کردنی نەژادیی کوردەکانی لەلایەن تورکیا و سەربزیوە توندئاژۆکانی لێکەوتەوە.

ناوبراو دەڵێت ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی ترەمپ ناتەوان بووە هەمبەر گوساخیی تورکیا کە هێزەکانی ئەمریکای لە سووریا خستە مەترسییەوە؛ لە حاڵێکدا بە گەمارۆخستنە سەر سووریا خەڵکی ئەو وڵاتە و تەنانەت دانیشتووانی باکووری ڕۆژئاوای سووریاشی خستۆتە ژێر گوشاری ئابووری.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە