دوو مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کران
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی راگەیاندنی سەربازیی عێراق رایگەیاند ئەمشەو دوو مووشەک لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەیێکدا شانەی راگەیاندنی سەربازیی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمشەو دوو مووشەک لەجۆری کاتیۆشا لەسەرچاوەیێکی نەزانراوەوە، ئاراستەی دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کراون، هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتووەتەوە.
پێشتریش چەندجارێک فڕۆکەخانە و بنکە سەربازیەکان لەرێگەی مووشەکەوە کراونەتە ئامانج و دواینیشیان ناوچەی سەوزی بەغدا بوو کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە خانوویێکی چۆڵی ناوچەی سەوز کەوتە خوارەوە و زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران