39 قوربانی و 1 هەزار و 549 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 39 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەممە 30 ئابی 2020 وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 1 هەزار و 549 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە نزیک 267 هەزار و 64 کەس.
هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 39 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە 6 هەزار و 284 کەس.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران