شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-28 12:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بافڵ تاڵه‌بانی تووشی كۆرۆنا بوو

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی راگه‌یاند "دەمەوێت پێتان رابگەیەنم، کە بەندەش توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم و لە ئێستادا باری تەندروستیم جێگیرە".هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه‌ "وەک ھەر کەسێکی تر، خۆم کەرەنتینەکردووە و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێدەکەم".ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوو هه‌فته‌ پێشتر لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاند تووشی كۆرۆنا بووه‌و دۆخی ته‌ندروستی جێگیره‌.

کوردپرێس:

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

سەرەتا ھیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باش بۆ ھەموولایەکتان دەخوازم.

دەمەوێت پێتان رابگەیەنم، کە بەندەش توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم و لە ئێستادا باری تەندروستیم جێگیرە.

وەک ھەر کەسێکی تر، خۆم کەرەنتینەکردووە و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێدەکەم.

داواکارم لەھەمووانیش پابەندی رێنماییەکان بن و پێکەوە رێگربین لەبڵاوبوونەوەی ئەم پەتا جیھانییە و بەسەر ئەم دۆخەدا زاڵبین و دەست لەناودەستبین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری ھەرێمەکەمان و خزمەتکردنی زیاتری کوردستانیان.

دووبارە سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ ھەموولایەک دەخوازم و ھیوادارم پارێزراوبن و دووربن لەھەموو نەخۆشی و پەتایەک.

بافڵ تاڵەبانی

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە