شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-27 16:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق؛ سعوودیە بە هاوبەشی راستەقینەی خۆی دەزانێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی دەیەوێت پەیوەندییێکی پتەو لەگەڵ سعوودیەدا بونیاد بنێت و سعوودیە هاوبەشی راستەقینەی عێراقە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدای پایتەخت پێشوازیی کرد لە ئەمیر فەیسەل بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە و شاندێکی یاوەری و تێیدا رایگەیاند: "دەبێت کار بە رێککەوتننامەکانی نێوانمان بکەین و هاوبەشییێک بکەین کە سوودی خەڵکی هەردوو وڵاتی تێدا بێت."

کازمی راشیگەیاند، عێراق و سعوودیە پەیوەندی مێژووییان هەیە و کار بۆ پتەوکردنیشی دەکەن لە داهاتوودا.

لای خۆشییەوە، وەزیری دەرەوەی سعوودیە رایگەیاند کە وڵاتەکەی چاوەڕێی سەردانی مستەفا کازمیە و زۆر بابەتی گرنگ و کاری هاوبەش هەن بۆ تاوتوێ کردن.

سەردانەکەی ئەمڕۆی وەزیری دەرەوەی سعوودیە بۆ عێراق هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ سەردانی مستەفا کازمی بۆ ئەو وڵاتە، کە بڕیاربوو ناوەڕاستی مانگی رابردوو سەردانی بکات، بەڵام بەهۆی نەخۆشکەوتنی سەلمان بن عەبدولعەزیزی شای سعوودیەوە، سەردانەکەی دواخرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە