شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-27 08:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بێدەنگیی ترەمپ لەبارەی بەریەککەوتنی هێزەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لە سووریا، ڕەخنەی لێدەکەوێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- بەشی جیهان- ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمریکی هەڵمەتە هێرشبەرانەکانی ڕووسیا لە دژی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا بە هەوڵێکی سیاسی ناودەبەن و دەڵێت بێدەنگیی ترەمپ لەمبارەوە مانادارە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەوە بەرپرسانی ئەمریکی کە نەیانویستووە ناویان بدرکێندرێت ڕاوەدوونانی زرێپووشی ئەمریکییان لەلایەن ڕووسیەکانەوە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا پشتڕاست کردۆتەوە و ڕایانگەیاندووە لانیکەم چوار سەربازی ئەمریکی بریندار بوون.

ڕۆژنامەی نیویورک تایمز لەبارەی بێدەنگیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەسەر ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە کە لە کۆتاییەکانی 2019 تا ئێستا ناوبەناو ڕوو دەدات دەنووسێت: بێدەنگیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەسەر ئەم پرسە نیشان دەدات کە ئەم وەزارەتە نایەوێت لەبارەی گرژی لەگەڵ مۆسکۆ تەرکیز بکات ئەوەش لەسەروبەندی بەستنی کۆنگرەی کۆماریخوازەکان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە ئەمریکا و بەو شێوەیە تووڕەیی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای لێبکەوێتەوە.

بەڵام برێت مەکگۆرک، نوێنەری پێشووی ئۆباما و دۆناڵد ترەمپ لەدژی داعش، بێهەڵویستیی ترەمپ بەهۆکاری ڕاوەدوونانی هێزە ئەمریکییەکان لەلایەن پۆلیسی سەربازیی ڕووسیاوە دەزانێت و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاوی کردەوە: ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمریکی ئیدیعا دەکەن کە لەزێر دەسەڵاتدارێتیی ترەمپدا پارێزراوین بەڵام دەبینین هێزە ڕووسیەکان بەدووی هێزە ئەمریکییەکان دەکەون و برینداریان دەکەن.

ناوبراو ڕەخنەی توند لە ترەمپ دەگرێت و زیادی دەکات: ئەم بەریەککەوتنە چەندین مانگە کە ڕوودەدات بەڵام ترەمپ باسی ئەو پرسە ناکات، ترەمپ هێزەکانی ئێمەی بێ پشتیوان کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە