شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-27 07:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا گەیشتە نزیک500 حاڵەت

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی هاوسەرۆکایەتیی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکووری سووریا 53 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا و بەوەش کۆی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە کوردستانی سووریا گەیشتە 478 حاڵەت.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەممە، 27ی ئابی 2020 دکتۆر جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا یەک هاووڵاتی گیانی لە دەست داوە و 53 هاووڵاتیی دیکەش تووشی کۆرۆنا بوون.

هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەر ڕوونیشی کردەوە: ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە، پیاوێکی بەتەمەنی دانیشتووی شاری حەسەکەیە.

لەبارەی تووشبووەکانیشەوە رایگەیاند: (29) پیاو و (24) ژنن کە دابەش بون بەسەر شارەکاندا بەمشێوەیە (حەسەکە 6، قامیشلۆ 17، دێرک 5، عامودا 3، دێرەزور 4، رەققە 2، تەبقە 13، یەک حاڵەت لە رمێلان و درباسیە و هۆل).

هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی رایگەیاند: هەر ئەمڕۆ پێنج توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

کۆی ئاماری کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا:

تووشبووان: 478

چاکبوونەوە: 80

گیان لەدەست دان: 28

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە