شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-26 09:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

27 هاووڵاتیی دیکەی کوردستانی سووریا تووشی کۆرۆنا بوون

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا ڕوو لە هەڵکشانە و لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 27 هاووڵاتیی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 25ی ئابی 2020 جوان مستەفا هاوسەرۆکی کۆمیتەی تەندروستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاکردەوە و رایگەیاند، ٢٧ کەسی تر تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٣ کەسی تر گیانیان لەدەست داوە. ئەوانەی کە گیانیان لەدەست داوە دانیشتووی قامشلۆ، شەهبا و ڕەقان.

بە پێی ئامارەکە ١٢ کەس لە قامشلۆ، ٢ کەس لە دێرک، ٤ کەس لە حەسەکە، کەسێک لە ڕمێلان، کەسێک لە دربێسی، ٣ کەس لە عامودێ و ٣ کەس لە شەهبا تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

بەپێی دواین ئامارى کۆمیتەى تەندروستى باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تائێستا ژمارەی تووشبووان گەیشتە ٣٥٤ کەس و تا ئێستا ٢٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە