شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-26 07:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

 فۆرین پۆلسی: پشتگیریی هەمیشەییی کورد لە مستەفا کازمی بەستراوە بە ڕێککەوتنی هەمیشەیی لەگەڵ بەغدا

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- گۆڤاری فۆرین پۆلسی لە ڕاپۆرتێکدا باسی مەرجەکانی کورد بۆ پشتگیری کردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و نووسیویەتی کورد بەو مەرجە پشتگیری لە کازمی دەکات کە کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ هەمیشە چارەسەر بکرێت.

کوردپرێس:

گۆڤاری فۆرین پۆلسی کوردەکانی عێراق بە یەک لە ڕوکنە سەرەکییەکانی پشتگری کردنی مستەفا کازمی دەزانێت و نووسیویەتی کورد بەو مەرجە بۆ هەمیشە پشتگیری لە کازمی دەکات کە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی لەگەڵ بەغدا واژۆ بکرێت.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە خاڵی گرینگ لای کورد ئەوەیە کە بۆ هەمیشە موناقەشەکانی لەگەڵ بەغدا لە سەر مەسەلەی بودجە چارەسەر بکرێت و ببێتە شەریکێکی جێ متمانە بۆ کوردەکان. لەم حاڵەتەدا کوردەکانیش پشتگیریی زیاتر بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق دەدرەبڕن.

گۆڤارەکە جەختیشی کردۆتەوە کە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بۆ سەرکەوتنی خۆی پێویستی بە کورد هەیە. ڕێککەوتنی ئێستای بودجە ڕێککەوتنێکی کاتییە و ئەگەر لەگەڵ کوردەکان نەگاتە ڕێککەوتن چاوەڕوانی ئەوە ناکرێت کە پشتگیریی کورد لە کازمی بەردەوام بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە