شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-25 15:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

زیاترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا/ 677 تووشبووی نوێ و 18 حاڵەتی مردنی نوێ دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەپێی راگەیەندراوی ژمارە 181ـی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، تائێستا: 948 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە و 25 هەزار و 929 کەس تووشی کۆرۆنا بوون.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 25ی ئابی 2020 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 677 کەس و گیانلەدەستدانی 18 تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند. ئەوەش زۆرترین ژمارەی تووشبووی کۆرۆنایە لە رۆژێکدا تۆمارکرابێت.

لە راگەیێندراوی 24 کاژێریی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، چوار هەزار و 928 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون کە دوو هەزار و 567 پشکنین لە دهۆک، هەزار و 585 لە هەولێر، 562 لە سلێمانی و 164 لە گەرمیان.

ژمارەی تووشبووی تۆمارکراو 677:

هەولێر: 343 تووشبوو

سلێمانی: 91 تووشبوو

گەرمیان: 33 تووشبوو

دهۆک: 194

هەڵەبجە: 16

ژمارەی چاکبوونەوە لە 24 کاژێری رابردوو: 312

هەولێر: 226

سلێمانی: 27

گەرمیان: 41

هەڵەبجە: 18

18 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست داوە:

هەولێر: شەش تووشبوو

سلێمانی: حەوت تووشبوو

دهۆک: پێنج تووشبوو

ژمارەی تووشبووانی دەستنیشانکراوی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 25 هەزار و 929 تووشبوون، 15 هەزار و 494 تووشبوو چاک بوونەتەوە و 948 کەسیان گیانیان لەدەست داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە