مسته‌فا کازمی به‌ره‌و ئوردن به‌ڕێکه‌وت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵای دوه‌می پاشای ئوردن و عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆکی میسڕ به‌ره‌و عه‌ممانی پایته‌خت به‌ڕێکه‌وت.
کوردپرێس: بەیانیی ئەمڕۆ مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌ره‌و عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن به‌ڕێکه‌وتووه، ئامانجی ئه‌و سه‌ردانه‌ش به‌شداری کردنه له کۆبونه‌وه‌ی لووتکه‌ی عێراق و ئوردن و میسڕ که تایبه‌ته به دۆخی ئابووریی و هه‌ماهه‌نگی هه‌رسێ وڵات بۆ زیاتر پته‌و کردنی په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌کانیان.
ئامانجێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌ی نێوان عێراق و ئوردن و میسڕ تاوتوێ کردنی بارودۆخی ناوچه‌که و گرژیی و ئاڵۆزیه‌کان و پاراستنی سه‌قامگیری هه‌رێمایه‌تی ده‌بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران