شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-23 06:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بێ گومان ئەمریکا کوردانی سوویا بەجێدێڵێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- جاشوا لاندیس دەڵێت بێ گومان ئەمریکا کوردەکانی سووریا بەجێدێڵێت، بۆیە باشتر وایە کوردەکان لەگەڵ دیمەشق ڕێککەون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جاشوا لاندیس لێکۆڵەری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئۆکلاهامای ئەمریکا دەڵێت: ئەمریکا بە ئەنقەست دەستی لەسەر ناوچەی ئابووریی سووریا ناوە بۆیەش باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای کە لە کونترۆڵی کوردەکاندایە هەڵبژاردووە.

ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە ئامانجی ئەمریکا لە ئامادەبوون لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا، کونترۆڵ کردنی گرینگترین بەشی ئابووریی سووریایە و لەمبارەوە بە ماڵپەڕی هەواڵی گری زون-ی وتووە: ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا بێ گومان باشترین ناوچەیە لە سووریا و لە ڕاستیدا کانگای زێڕە. ئەم ناوچەیە لێوانلێوە لە نەوت، سەرچاوە ئاویەکان و شوێنی کشت و کاڵە و بەشی سەرەکی بەرهەمی کشت و کاڵ و کارەبای سووریا لەم ناوچەیە دابین دەکرێت.

لێکۆڵەری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕوای وایە لە کۆتاییدا بێ گومان ئەمریکا ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان چۆڵ دەکات و پاشان بێ وەستان حکوومەتی ناوندیی سووریا و تورکیا بۆ کونترۆڵی ئەم ناوچەیە ڕکابەری دەکەن. بۆیە باشتر وایە کوردەکان لەمبارەوە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی ڕێککەون.

جاشوا لاندیس لە کۆتاییدا دەڵێت: ڕاستە کە کوردەکانی سووری خوازیاری جیابوونەوە لەو وڵاتە نین بەڵام بێ گومان بەتەمای دامەزراندنی کیانێکی سەربەخۆن. بەم حاڵەشەوە ژێرخانی پێویست بۆ دامەزراندنی کیانی سەربەخۆ لە ناوچەی کوردستانی سووریا بوونی نییە و لە نەتەوەیەکگرتووەکانیشدا کەس ئامادە نییە دەنگی پێبدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە