گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی ئیستەنبوڵ بۆ بەغدا دەستپێدەكاتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێڵی ئاسمانی عێراق رایدەگەیەنێت، رۆژی یەكشەممە لەرێگەی گەشتێكەوە ئەو کەسانەی كە لە توركیان دەتوانن لەرێگەی فرۆكەخانەی ئیستانبوڵەوە بگەڕێنەوە بەغدا.
کوردپرێس: لەراگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ شەممە هێڵی ئاسمانیی عێراق ئاماژەی بەوە كردووە، دەستپێكردنەوەی گەشتەكان تەنها گەشتی گەڕانەوە دەبن لە توركیاوە بۆ عێراق بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە كە پێویستە پابەندی ڕێنماییەكانی تەندروستیی بن و ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنایان پێبێت كە لە ماوەی 48 كاتژمێردا پێش گەشتەكەی پشكنینەكە ئەنجام دەدرێت.
لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە هاتووە، ئەو كەسەی دەیەوێت بگەڕێتەوە پێویستە لە ئیستەنبوڵ سەردان یان پەیوەندی بە نووسینگەی هێڵی ئاسمانیی عێراقییەوە بكات و كۆپییێكی پاسپۆرت لەگەڵ تكتی گەڕانەوەی پێبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران