شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-21 08:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

راگەیەندراوی هاوبەشی ترەمپ و کازمی: جەخت لەسەر هەماهەنگیی ئەمنیی ماوەدرێژ دەکرێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی ویلایەتە یەکگرتووەکان کۆ بوونەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و تێیدا جەخت لەسەر پابەندبوون بە رێککەوتنی نێوان هەردوولا کراوەتەوە.

لەو راگەیەندراوەدا هاتووە "هاوپەیمانییە ستراتیجییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەندە لەسەر خواستی هەماهەنگی بۆ بەدەست هێنانی ئاسایش و بەرەوپێشچوون".

تێیدا ئاماژە بەوەش کراوە، پێکەوە وڵاتانی نێو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانیویانە رووبەڕووی رێکخراوی چەکداریی داعش ببنەوە، ئەو هاوپەیمانییەتەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشەنگییەتی.

باس لەوەش کراوە، هەردوولا بەردەوامن لە هەماهەنگی و رێکخستن لەپێناو دڵنیابوونەوە لەوەی داعش نەتوانێت چیدیی خۆی رێکبخاتەوە و هەڕەشە بۆ سەر عێراق و هیچ وڵاتێکی دیکە دروست نەکات.

روونیش کراوەتەوە، "ئێمە جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە لەسەر پابەندبوونی ماوەدرێژ تایبەت بە رێککەوتنی ئەمنیی نێوان هەردوولا، لەپێناو بنیادنانەوەی هێز و تواناکانی سوپای عێراق و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی دژ بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی عێراق-ئەمریکا".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەماهەنگی و هاوکارییە ئەمنییەکان بنچینەیێک دادەنێت بۆ فراوان کردنی هەوڵ و هاوکارییەکانی دیکەش لە بوارەکانی ئابووری، مرۆیی، سیاسی و رۆشنبیریدا.

بەپێی ناوەرۆکی هەمان راگەیەندراو، پەتای کۆڤید-19 بووەتە هۆی ئەوەی زیاتر دڵنیابنەوە لەوەی پێکەوە کارکردن گرنگە بۆ پێشکەوتن و بنیادنانەوەی عێراقێکی سەقامگیر، کە بتوانێت هەلی کار و خزمەتگوزاری بۆ گەلەکەی برەخسێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە