شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-21 07:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کومیتەی یاسای بنەڕەتیی سووریا 24ی ئاب بەبێ بەشداریی کورد کۆ دەبێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- کومیتەی یاسای بنەڕەتیی سووریا ڕۆژی 24ی ئاب بە بێ بەشداری کردن بە نوێنەرانی کورد لە ژێنێڤ کۆ دەبنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەسەر بنەمای پێشنیاری ڕووسیا و پشتگیریی ئەنقەرە، کومیتەی یاسای بنەڕەتیی سووریا بە بێ ئەوەی کە نوێنەرانی کورد بانگهێشتی کۆبوونەوەکە بکەن 24ی ئەم مانگە لە ژێنێڤ کۆ دەبنەوە.

لەمبارەوە ئاژانسی Mezopotamya دەنووسێت: لەو کۆبوونەوەیەدا کە بە بەشداریی نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا و بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد کوزباری ئەندامی کومیتەی یاسای بنەڕەتیی سووریا بە نوێنەرایەتیی حکوومەتی سووریا و هەروەها هادی ئەلبەحرا وەکوو نوێنەری دژبەرانی حکوومەتی ناوەندی؛ بەڕێوەدەچێت "بنەما سەرەکی و نیشتمانییەکانی" یاسای بنەڕەتیی سووریا تاوتوێ دەکرێت.

شایانی باسە ئەم کۆبوونەوە لە حاڵێکدا بەڕێوەدەچێت کە هیچ نوێنەرێکی کورد بانگهێشت نەکراوە. واتا تاوتوێ کردنی بنەما سەرەکی و نیشتمانییەکانی دەستووری سووریا بە بێ ئامادە بوونی هیچ نوێنەرێک لە بەڕێوەبەرایتیی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا؛ بەڕێوە دەچێت.

دواهەمین کۆبوونەوەی کومیتەی یاسای بنەڕەتیی سووریا 9 پێێش ئێستا ئەنجام دراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە