شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-20 07:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چارەکردنی دۆسیەی گەندەڵی لە خاڵە سنوورییەکانی هەرێم مانگانە 150 ملوێن دۆلار دەگەڕێنێتەوە خەزێنەی حکوومەت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان کە بە واژۆی چەند نوێنەرێک کەیسی گەندەڵی و قاچاخچێتی لە خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی جووڵاندبوو وردەکاری و چارەسەری بۆ کێشەکە بڵاو کردۆتەوە.

کوردپرێس:

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان وردەكاریی ئەو لێكۆڵینەوەی بڵاوكردەوە، كە لە سەر "قاچاخچێتی‌و گەندەڵی" لە خاڵە سنوورییەكان ئامادەی كردووە.

عەلی حەمەساڵح ناوەڕۆكی لێكۆڵینەوەكەی ئاراستەی سەرۆكایەتیی حكوومەت ‌و پەرلەمان كردووە و بەپێی پرۆژەكەش قەبارەی 170 ملیۆن دۆلار گەندەڵیی دیاری كردووە و چارەسەری خەستووە تەڕوو.

سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پرۆژەكەوە دەڵێت: ئەم لێكۆڵینەوە تایبەتە بە گرفتی خاڵە سنوورییەكان بەگشتی، چەندین مانگ كاری تێدا كراوە و سوود لە دەیان بەڵگەنامە و شاهید و سەرچاوەی فەرمی وەرگریاوە، جگە لە دەستنیشان­كردنی گرفت و گەندەڵییەكان چارەسەری پێویستیش خراوەتە ڕوو.

عەلی حەمەساڵح دەشڵێت: بەكاركردن بەم پێشنیازانە مانگانە لە نێوان 150 بۆ 170 ملیۆن دۆلارو دەگەڕێتەوە خەزێنەی حكوومەتی هەرێم، نرخی تێچوونی كاڵا لەسەر هاووڵاتیان هەرزان دەبێت، پیشتیوانی بەرهەمی ناوخۆیی دەكرێت و ئاسایشی هەمووان پارێزراو تر دەبێت.

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئەوەش دەڵێت: ماوەیێكی زۆرە سەرقاڵی بەدواداچوونی، ئەم راپۆرتە لە 6/12/2019 ئامادە كراوە، بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان ڕەوانە كرا بە واژووی یاساییی ئەندامان بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمانی لەبارەوە بكرێت، بەڵام پاش هەشت مانگ چاوەڕوانی ئەم دانیشتنە نەكرا. لە 15/8/2020 دوای پێداچوونەوە كراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە