شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-19 14:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕاوێژکاری ترەمپ: بڕیاری مانە و نەمانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بەغدا دەیدات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئەمنیی ترەمپ جەخت دەکاتەوە کە بەغدا بڕیاری ئەوە دەدات کە هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە دەمێننەوە یان نا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گابریێل سوما ڕاوێژکاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دەڵێت: ئەمریکا دەتوانێت لەڕێگای سندووقی نێودەوڵەتیی دراو و هەروەها مەشق کردن بە هێزە تایبەتەکانی عێراق یارمەتیی ئەو وڵاتە بدات، هەروەها ئەمریکا مەشقی بە زیاتر لە 250هەزار هێزی عێراقی کردووە.

ناوبراو زیاتر وتی: حکوومەتی عێراق چۆنیەتیی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە دیاری دەکات و هێزە بیانییەکانی لەسەر مۆڵەتی حکوومەتی ناوەندیی عێراق لە بنکە سەربازییەکاندا ماونەتەوە و بەغدایش ئەرکی پاراستنی ئەو هێزانەی لەسەر شانە.

ئەم بەرپرسە باڵای ئەمریکییە ئاشکرای کرد پاش کوژرانی زیاتر لە 500 خۆپیشاندەر لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانەوە لە عێراق، ئەمریکا تاوتوێی پێشێل کردنی مافی خۆپیشاندەران دەکات.

کۆدی هعواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە