شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-19 14:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

85 عێراقیی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیێکدا 4 هەزار و 93 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

کوردپرێس: ئەمڕۆ چوارشەممە 19/8/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیێکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 4 هەزار و 93 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 2 هەزار و 529 کەسیش چاک بوونەتەوە، 85 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 188 هەزار و 802 کەس.

ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 134 هەزار و 369 کەس چاک بوونەتەوە و 6 هەزار و 621 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، 443 كه‌سى دیكه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان تووشى كۆرۆنا بوون.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستىی هەرێم ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، 443 كه‌سى دیكه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان تووشى كۆرۆنا بوون، هه‌ر له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، 22 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاكه‌ش له‌ هه‌رێمى كوردستان گیانیان له‌ده‌ست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە