شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-19 03:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕفاندن و تاڵان کردن لە عەفرین بەردەوامە/ میلیشیاکانی سەر بە تورکیا 8 هاووڵاتیی عەفرینیان ڕفاند

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- میلیشیاکانی سەر بە سوپای تورکیا لە دوو گوندی عەفرین 8 هاووڵاتیی مەدەنییان ڕفاندووە کە دوو لەو هاووڵاتییانە ژنن.

کوردپرێس:

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پەیامێکدا ئاماژەی بە بەردەوام بوونی ڕفاندن و تاڵان کردنی هاووڵاتییانی عەفرین کردووە و ڕایگەیاندووە: "گرووپی میلیشیای "لیوا الوقاص" کە لە لایەن سوپای تورکیاوە پشتگیری دەکرێت ڕۆژی ڕابردوو لە عەفرین 5 هاووڵاتییان لە گوندی حەکیچەی شیعەنشین ڕفاندووە کە دوو کەسیان ژنن و تا ئەم کاتەش هیچ زانیارییێک لەبارەی ڕفێندراوانەوە لە بەردەستدا نیە."

تەلەڤزیۆنی کوردستان 24ی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند میلیشیاکانی سەر بە گرووپی توندڕەوی "جبهە الشامیە" کە لقکێی میلیشیاکانی سوپای ئازادی سووریایە ڕۆژی 15ی ئابی 2020 لە گوندی شێخ حوتکای سەر بە مابتا لە عەفرین 3 هاووڵاتیی گوندەکەیان ڕفاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە