شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-18 06:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق کەمترین ڕێژەی هەژاریی و بێکاریی تێدایە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پێگەی دەروازەی عێراقی بۆ زانییارییە دیجیتاڵییەکان بڵاوی کردەوە پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق کەمترین ڕێژەی هەژاریی و بێکاریی تێدایە.

کوردپرێس: بەپێی نوێترین ڕاپۆرت، کە لەلایەن پێگەی دەروازەی عێراقی بۆ زانیارییە دیجیتاڵییەکان ٢٠٢٠ ئامادە کراوە پارێزگای سلێمانی کەمترین ڕێژەی هەژاریی و بێکاریی تێدایە.

پارێزگای سلێمانی بڵاوی کردەوە، لەلایەن پێگەی دەروازەی عێراقی بۆ زانیارییە دیجیتاڵییەکان ٢٠٢٠ وەک یەکێک لەو پارێزگایانەی عێراق کەمترین ڕێژەی هەژاریی و بێکاریی تێدایە بە ڕێژەی (4.5٪) لەسەرئاستی پارێزگاکانی عێراق.

هەر لە ڕاپۆرتەکەداهاتووە، هەر یەک لە پارێزگای هەولێر 6.7% و دهۆک 8.5% و کەرکووک 7.6% ڕێژەی هەژاریی و بێکاریی تێدایە، یەکە کارگێڕییەکانی (هەڵەبجە، بیارە، قەزای مەڵبەندی سلێمانی ، دەربەندیخان) کەمترین رێژەی هەژارییان تێدایە بە ڕێژەی (١٪) لەسەر ئاستی یەکە کارگێڕییەکانی عێراق.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە