شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-15 14:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە گیرۆدەی قەیرانی سەختی تەندروستی و ئابووری بووەتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وێڕای ئامەژە بەو قەیرانەی ئێستا هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە ڕایگەیاند: بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، باشترین ڕێکار بەر لە ھەر شتێک یەکڕیزی و تەبایی ناوخۆی کوردستانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە په‌یامێکدا کە له‌ 74 ساڵیادی حزبه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ دەڵێت ھەرێمەکەمان و ناوچەکە، گیرۆدەی قەیرانی سەختی تەندروستی و ئابووری بووەتەوە، باشترین ڕێکار بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، بەر لە ھەر شتێک یەکڕیزی و تەبایی ناوخۆی کوردستانە.

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی لە درێژەی پەیامەکەیدا رایگه‌یاندووە: " دامەزراندنی پارتی وەک گەورەترین و سەردەمیانەترین حزبی دیموکرات و جەماوەری، لە فراوانترین پانتایی جوگرافی لە سەرتاسەری کوردستان، وەرچەرخانێک بوو لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا، کە هەموو ئازادیخوازێکی لە ژێر چەتر و ڕێبەرایێتی باوکی نەتەوەییمان بارزانی نەمر کۆ کردەوە و روحی بەرگری کردن و خۆڕاگری لە ناخی هەمو نیشتمانپەروەرێکدا زیندوو کردەوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە