شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-15 10:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

11 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا تۆمار کرا/ کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە 182 حاڵەت

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- تەندروستیی ئیدارەی خۆسەر لە کوردستانی سووریا، تۆمارکردنی 11 حاڵەتی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەمە 15ی ئابی 2020 دکتۆر ژیوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 11 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ (کۆڤید19) لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتە 182 حاڵەت".

هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئاماژەی بەوەش کرد؛ 6حاڵەتی تووشبووان لە هەرێمی جزیرە و 4 لە کۆبانێ و 2 حاڵەتی لە هەرێمی شەهبا بووە.

ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا:

تووشبووان: 182

چاکبوونەوە: 17

گیان­لەدەستدان: 10

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە