شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-15 05:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

زیاتر لە یەک ساڵە ڕێگە بە کەس نەدراوە لەگەڵ ئۆجەلان دیدار بکات/ خێزان و پارێزەرانی ئۆجەلان داوای دیداری دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- پاش چەندین جار ڕەتکرانەوەی داواکارییەکان، خێزانی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و پارێزەرانی بەمەبەستی سەردانیکردنی دورگەی ئیمرالی داواکارییێکی دیکەیان ئاڕاستەی وەزارەتی دادی حکوومەتی تورکیا کرد.

کوردپرێس:

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاوی کردەوە، ڕۆژی هەینی 14ی ئابی 2020 محەمەد ئۆجەلان برای عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و پارێزەرانی، لەگەڵ بەشێک لە خێزانی دەستگیرکراوانی دیکە، بە مەبەستی دیداری ئیمرالی سەردانی وەزارەتی دادی حکوومەتی تورکیایان کرد.

لە 7ی ئابی ساڵی رابردوەوە رێگە بە پارێزەرەکانی ئۆجەلان نەدراوە بچنە ئیمراڵی و چاویان بە بریکارەکەیان بکەوێت

پارێزەرانی ئۆجەلان، نەورۆز ئویسال و رێزان ساریجا دوای هەشت ساڵ لە 2ی نیسان، 22ی نیسان، 2ی حوزەیران، 18ی حوزەیران و دوایین جاریش لە 7-8-2019 چاویان بە ئۆجەلان کەوتووە، لەو کاتەیشەوە رێگە بە پارێزەرەکانی ئۆجەلان نەدراوە بچنە ئیمراڵی و چاویان بە بریکارەکەیان بکەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە