شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-15 03:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوسەرۆکی شارەوانیی یەنیشەهیری ئامەد ده‌ستگیر كرا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە درێژەی دەستبەسەرکردن و لەکارلادانی هاوسەرۆکە شارەوانییەکانی سەربە هەدەپە، ئیبراهیم چیچەک، هاوسەرۆکی شارەوانیی ناوچەى یەنیشەهیری ئامەد، بە بڕیاری دادگای باڵای توركیا زیندانی کرا.

کوردپرێس:

به‌گوێره‌ی ئاژانسی فورات نیوزی نزیك له‌ په‌كه‌كه‌، چیچەک دوای ئەوەى هاوسەرۆک شارەوانییەکەى زەوت کرا، لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەستگیر کراوە، دەستگیرکردنەکەشی بە پاساوی ئەوەبوو کە ساڵی 2015 بەشداریی رێپێوانی سەندیکای زەحمەتکێشانی زانستی و پەروەردەی (ئەیتم - سەن) کردووە، کە بۆخۆی ئەندامی سەندیکاکە بووە، هەروەها ئەندامی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە)یە‌.

چیچەک به‌هۆی ئەندامبوونی له‌ کۆنگرەى کەجەدەدا بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوه، به‌ڵام تا ئێستا واده‌ی زیندانیكردنی دیاری نه‌كراوه‌‌.

ئیبراهیم چیچەک لە هەڵبژاردنی 31ی ئازاری ساڵی رابردوو بۆ هاوسەرۆکی شارەوانیی یەنیشەهیری ئامەد هەڵبژێردرا، بەڵام بەڵگەنامەى دەستبەکاربوونی پێنەدراوە، بەهۆی ئەوەی بەشداریی لە چەند خۆپیشاندانێکدا کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە