شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-15 03:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا: پێویستە تورکیا بۆ هێرش کردن دژی پەکەکە لەگەڵ عێراق هەماهەنگی بکات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- نوێنەری ئەمریکا لە هاوپەیمانیی دژەداعش دەڵێت هێرشەکانی تورکیا دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان هەڵگری شەرعییەتە و داوای لە ئەنقەرەش کردووە هێرشەکانی خۆی دژی پەکەکە لەگەڵ دەوڵەتی فیدراڵی عێراق هەماهەنگ بکات.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بابەتێکدا نووسیویەتی جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش پرێس کۆنفڕانسێکی کردووە و بەبۆنەی کوژرانی دوو ئەفسەری کوردی سوپای عێراقەوە کە لە هێرشی فڕۆکەی تورکیا کوژران سەرەخۆشیی کرد.

جەیمز جێفری ڕەواییی بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دا و لەو بارەیەوە داوای لە ئەنقەرە کرد بۆ هێرش کردنی دوبارە هەماهەنگی و هاوکاریی عێراق وەربگرێت.

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا لەبارەی ڕێککەوتنی نەوتیی نێوان کۆمپانیا ئەمریکییەکە و کوردەکانی سووریا وتی: خەڵکی سووریا خاوەنی نەوتی ئەو وڵاتەن و ئەمریکاش پێبەندە بە پارێزگاری کردن لە سەروەری و یەکپارچەییی خاکی سووریا. دەوڵەتی ئەمریکا جگە لە دەرکردنی مۆڵەت بۆ کۆمپانیایێکی نەوتی هیچی دیکەی نەکردووە و ئەو دەوڵەتە نە نەوتی سووریای کۆنتڕۆڵ کردووە و نە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی سامانی سروشتیی سووریاش هەنگاوێکی ناوە.

ناوبراو هەروەهاش لەبارەی دۆخی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا و ڕێککەوتن و لێکگەیشتنی ئەو وڵاتە لەگەڵ کوردەکان و تورکیا و ڕووسیا ڕەزامەندیی نیشان دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە