شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-13 13:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عەشیرەتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دژی ڕێککەوتنە نەوتییەکەن لەگەڵ ئەمریکا

پوختەی هەواڵ
بەشی سوویا- سەرۆکی عەشیرەتی «طی» سووریا دەڵێت: بوونی هێزی بیانی و دزینی نەوتی سووریا، پێشێل کردنی ئاشکرای سەروەریی سووریا و بنەماکانی مافی نێونەتەوەییە.

«بسمان العلی العساف» سەرۆکی عەشیرەتی «طی» سووریا کە قەبیلەیێکی گەورەی عەرەب لە پارێزگای حەسەکە، هەڵکەوتوو لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە بەیاننامەی هاوبەشی ژمارەیێک لە قەبیلە عەرەبەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و وتی: هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا و گرووپەکانی سەربەو وڵاتە و هەروەها هێزە بیانییەکان کە خەریکی دزینی نەوتی ناوچەکەن دەبێت سووریا چۆڵ بکەن.

شایانی باسە لە بەشێکی بەیاننامەکەی عەشیرەتە عەرەبەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا هاتووە:

ئێمە بە جیددی بڕوامان وایە کە بەم هەڵمەتانەوە ناوچەکە ئەمن نابێت و سەقامگیریش بۆ سووریا ناگەڕێتەوە تاکوو هۆکارەکانی بشێوەنیانەوە لەناو بچن، هەروەها ئامادەبوونی نایاسایی هێزە داگیرکەرە بیانییەکان لەوان هێزەکانی تورکیا و ڕێکخراوە توندڕەوەکان کە لە سووریان خەریکی گۆڕینی دیموکرافیا و تاوان لەدژی خەێکی سووریان.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: هەروەها هێزەکانی ئەمریکا کە سەرچاوە نەوتییەکانی سووریایان داگیر کردووە و خەریکی دزینی نەوتن، بەشێکن لە کێشەکانی ئێمە کە خەریکی پێشێل کردنی ئاشکرای سەروەریی خاکی سووریان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە