شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-13 12:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە هەرێمی کوردستان 569 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند ئەمڕۆ 569 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 177 کەسیش چاک بوونەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 3402 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دراوە، لەو ژمارەیەش 569 تووشبووی کۆرۆنا دەسنیشان کراون کە 323 کەسیان لە هەولێر، 143یان لە دهۆک، 92 هاوڵاتی لە سلێمانی و 11 کەسیش دانیشتوی هەڵەبجەن.

باس لەوەش کراوە، لە دوێنێوە 177 تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە و 13 هاوڵاتیش گیانیان لەدەست داوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم کۆی گشتیی تووشبووانی پەتاکەی بڵاو کردوەتەوە و رایگەیاند: تا ئێستا 19 هەزار و 335 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 10 هەزار و 821 کەس چاک بونەتەوە و 699 هاوڵاتیش گیانیان لەدەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە