شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-13 06:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوسەرۆکی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەر: 27 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا تۆمار کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- تەندروستیی ئیدارەی خۆسەر لە کوردستانی سووریا، تۆمارکردنی 27 حاڵەتی تووشبوون و حاڵەتێکی گیان­لەدەستدانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەمە 13ی ئابی 2020 دکتۆر جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 27 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ (کۆڤید19) لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتە 171 حاڵەت".

هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا گوتیشی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ نەخۆشێکی تەمەن 70 ساڵ کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو لە هەرێمی جزیرە، گیانی لەدەست دا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد؛ 23حاڵەتی تووشبووان لە هەرێمی جزیرە و چوار حاڵەتی لە هەرێمی شەهبا بووە.

ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا:

تووشبووان: 171

چاکبوونەوە: 10

گیان­لەدەستدان: 8

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە