کۆمکاری عەرەبی ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمکاری عەرەب ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق دەکات کە کوژرانی دوو ئەفسەری سوپای ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکی کۆمکاری عەرەبدا هاتووە، "بەتوندی ئیدانەی دەستدرێژییە دوژمنکارییە ئاشکراکانی تورکیا بۆ سەر سەروەریی خاکی عێراق دەکەین."
دەشڵێت، "داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەین هەنگاو بنێت بۆ رێگری کردن لە دەستدرێژییە بەردەوام و دووبارەبووەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق".
لەماوەی رابردوودا، تورکیا چەندین هێرشی سەربازی کردووەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و چەندین زیانی گیانی و ماددی بە وڵاتەکە گەیاندووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران