شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-05 14:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە کەرکووک، فەرماندەیێکی داعش دەستگیرکرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دەستگیر کردنی فەرماندەیێکی مەیدانی ڕێکخراوی داعش لە پارێزگەی کەرکووک ڕادەگەیەنێت.

کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقەوە بڵاو کرایەوە بەپشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان، هێزێکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگەی کەرکووک توانی لەڕێی یاداشتی دادوەرییەوە یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی سەردەمی دەستگرتنی داعش بەسەر ناوچەکەدا دەستگیر بکات.

ئەو فەرماندەیەی داعش دانی ناوە بە سەرکردایەتی کردنی بۆ هێرش کردنە ناوچەی بەشیر و هێرش کردنە سەر هێزە ئەمنییەکان، وێڕای ڕاگواستنی خێزانەکان و تەقاندنەوەی ماڵەکانیان.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە هێزێکی تری سەر بە دەزگاکە، یەکێک لە چەکدارەکانی بە ناوی دیوانی جوندی ویلایەتی کەرکووک بەپێی ماددەی (1/4 تیرۆر) دەستگیر کرد، دەستگیرکراوەکەش دانی ناوە بە بەشداریی لە چەندان هێرش بۆسەر هێزە حکومییەکان لە باشووری خۆرئاوای کەرکووک و لەپاش وەرگرتنی وتەکانيشی، ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا، تا ڕێوشوێنی یاسایی لەدژ بگیرێتەبەر.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە