شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-05 06:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

18 قوربانی و هەزار و 83 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 18 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشەمە 5ی 8ی 2020 وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەزار و 83 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە 234 هەزار و 934 کەس.

هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 18 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە 5 ھەزار و 765 کەس.

وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕاشیگەیاندووەپشووەکانی ئەم دوایە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بوو بەهۆی لەبەرچاو نەگرتنی ڕێنماییەکان و ئەمەش دەتوانێت لە ڕۆژانی داهاتوودا کارەسات دروست بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە