شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-05 04:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوە بەرپرسانی وڵاتەکەی لەگەڵ پەکەکە دیداریان کردبێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەتی کردەوە کە کەسانێک لە کاربەدەستانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەندامانی پەکەکە لە چیای قەندیل دیدار و گفتوگۆی کردبێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی ڕابردوو هەواڵێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیا کوردییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە کە گوایا شاندێکی ئەمریکی لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە چیای قەندیل دیداریان کردووە بەڵام ئەمریکا بوونی ئەو دیدارەی ڕەت کردەوە.

ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند یەک لە وتەبێژەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆی دەنگۆکان کە لەبارەی دیدار و گفتوگۆی نێوان شاندێکی ئەمریکی و سەرکردەکانی پەکەکە لە نزیک چیای قەندیل بڵاو کراونەتەوە ڕەت دەکاتەوە.

ئەو وتەبێژە بە دەنگی ئەمریکای وتووە کە ئەو ئیدعای ڕاست نیە و گفتوگۆی وا نەکراوە.

سەرچاوەیێکیش لە سوپای ئەمریکاوە هەواڵەکەی ڕەت کردۆتەوە و بە دەنگی ئەمریکای وتووە هیچ دیدارێک لە نێوان شاندی ئەمریکی و پەکەکە ئەنجام نەدراوە و هەواڵەکە بە تەواوی هەواڵێکی ساختەیە.

دەنگی ئەمریکا ئەوەشی نووسیوە کە هیچ کام لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان یان خود بەرپرسانی پەکەکە هەواڵەکەیان نە ڕەت کردۆتەوە و نە پشتڕاستیشیان کردۆتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە