شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-28 15:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داهاتى شەش مانگى دەروازە سنورییەکانى هەرێم دەگاتە 505 ملیار دینار

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنەى داراییی پەرلەمانى کوردستان داهاتی شەش مانگی رابردووی دەروازە سنورییەکانی هەرێمی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، کۆی داهاتەکە ٥٠٥ ملیار دینار بووە.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەممە 28ی تەمووزی 2020 لیژنەى دارایی لە میانى دانیتشتنى پەرلەمانى کوردستان لەبارەى داهات و خەرجییەکان رایگەیاند، "لە چوار مانگى ئەمساڵدا حکومەتى عێراق ترلیۆنێک و ٧٥٩ ملیار دینارى بۆ هەرێم ناردووە"، دەشڵێت، "داهاتى شەش مانگى رابردووى گومرگ و دەروازە سنورییەکانى هەرێم ٥٠٥ ملیار دینار بووە."

لیژنەکە، ئاشکراشی کرد، "داهاتى شەش مانگى رابردووى باج لە هەرێم بڕى ١٥٤ ملیار دینار بووە." لە ئێستادا کۆبوونەوەى پەرلەمان بە ئامادەبوونى وەزیرى دارایى و چەند وەزیرێکى دیکە، لەبارەى داهات و خەرجى بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە