شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-28 13:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

4 ئەندامی پەکەکە لە ئەستەمبۆڵ دەستبەسەر کران

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- پۆلیسی دژە تیرۆری تورکیا ڕایگەیاند لە ئەستەمبۆڵ 4 ئەندامی پەکەکەی دەستبەسەر کردووە.

کوردپرێس:

پۆلیسی دژەتیرۆری تورکیا لە بەیانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە 4 ئەندامی گرووپی پەکەکەی لە شاری ئەستەمبۆڵ دەستبەسەر کردووە کە نیازیان بووە هەڵمەتێکی تێکدەرانە ئەنجام بدەن.

ئاژانسی هەواڵی CNN TURK لەو بارەیەوە ڕایگەیاند سەرچاوەی زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو چوار ئەندامەی پەکەکە لە ڕۆژی 20ی تەمووزی 2020ەوە لە ژێر چاودێردان و دەرئەنجام پۆلیسی دژە تیرۆر هەڵیکوتایە سەر حەشارگەکەیان و دەستبەسەری کردن.

ئاژانسی CNN TUR ئەوەی نووسیوە کە بە وتەی پۆلیسی دژەتیرۆری تورکیا ئەو چوار ئەندامەی پەکەکە مەبەستیان بووە هەڵمەتێکی تێکدەرانە لە ئەستەمبۆڵ ئەنجام بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە