وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌ران لەگەڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دیداری کرد
پوختەی هەواڵ
کوردپرێس:
پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 16/7/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ئیڤان فائق جابرو وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق كرد.
له دیدارێكدا دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، كاریگه‌ریى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌تایبه‌تیش له‌ناو ئاواره و په‌نابه‌راندا، كار و چالاكییه‌كانى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق له كه‌مپه‌كانى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى دیكه‌یان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى كاركردن بۆ مسۆگه‌ركردنى ئارامى و سه‌قامگیرى و زهمینهخۆشكردنى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێد و شوێنه‌كانى خۆیان كرده‌وه به‌تایبه‌تیش ئێزدى و مه‌سیحییه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها كاركردن بۆ گێڕانه‌وه‌ى متمانه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شوێنه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر و قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى له‌نێوان پێكهاته ئایینى و نهتهوهیییهكاندا، له‌گه‌ڵ دابینكردنى خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و ده‌رفه‌تى كار له‌و ناوچانه.
بۆچوونی بەکارهێنەران