شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-26 10:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسرور بارزانی و وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ یەکشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی کۆچبەران و ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان و زەمینەخۆش کردن بۆ گەڕانەوی ئارەزوومەندانە بۆ ناوچەکانیان کرا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە سەرباری دۆخی سەختی ئابووری، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە میوانداری کردنی زیاتر لە ملیۆنێک و دووسەد هەزار پەنابەر و ئاوارە کە پێویستە حکوومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەولەتی لەم ئەرکەدا هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بن. گوتیشی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە نموونەیێکی گەشی میواندۆستی و پەناگەیێکی ئارام دەمێنێتەوە بۆ هەموو ئەوانەی لە ترسی تیرۆر و تۆقاندن و چەوساندنەوە ڕووی تێدەکەن.

لای خۆیەوە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ میوانداری کردنی ئاوارە و پەنابەران کە بە بێ هیچ جیاوازییێک پێشوازی لێکردوون و خزمەتگوزاری پێشکەش کردوون. ئامادەیی وەزارەتەکەشی دەربڕی بۆ هەر هەماهەنگیێکی پێویست لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە