شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-26 07:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پاش نزیکەی مانگێک لە نوقوم بوونی بەلەمەکەیان تەرمی 61 کۆچبەر لە دەریاچەی وان دۆزراوەتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە دەریاچەی وان تەرمی 61 لەو کۆچبەرانە دۆزراونەتەوە کە رۆژی 27ی حوزەیرانی رابردوو بەلەمەکەیان لە ئاوی دەریاچەکەدا نوقم بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تیمەکانی فریاگوزاریی دەریاوانی لە دەریاچەی وان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمی ئەو کۆچبەرانەی لە ئەنجامی نوقم بوونی بەلەمەکەیان لە 27ی حوزەیرانی رابردوودا لە ئاوی دەریاچەکەدا خنکان و ئێوارەی شەممە 25ی تەمموزی 2020 تەرمی کۆچبەرێکی دیکەیان لە دەریاچەی وان هێنایە دەرەوە. بەوەش ژمارەی ئەو تەرمانەی تاوەکوو ئێستا دۆزراونەتەوە گەیشتە 61 تەرم.

زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی لە دەریاچەی وان خنکان، ئەفغانی، پاکستانی و ئێرانی بوون و ناسنامەی بەشێکی دیکەشیان هێشتا ئاشکرا نەکراوە.

کۆچبەرەکان بە رێگەی نایاسایی سنووریان بەزاندووە و دوای گەیشتنە پارێزگای وانی کوردستانی تورکیا هەوڵیان داوە بە قاچاخ لە دەریاچەی وانەوە خۆیان بگەیێننە ناوچەکانی دیکەی تورکیا.

لە چەند رۆژی رابردوودا لە قووڵایی 106.5 مەتر بەلەمە ژێرئاو کەوتووەکە لە دەریاچەی وان دۆزرایەوە. پەیوەست بەو رووداوە تاوەکو ئێستا پێنج کەس زیندانی کراون، دوو کەس دەستبەسەر کراون، سێ کەس بە مەرج و چوار کەسی دیکەش دوای وەرگرتنی گوتەکانیان ئازادکراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە