لە ڕووبەڕووبوونەوەیێکدا لەگەڵ حه‌شدی شه‌عبی سێ چه‌کداری داعش کوژران
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسی راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، چه‌کدارانی سه‌ر به‌رێکخراوی داعش هێرشیان کردوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی مه‌یته، له‌ئه‌نجام هێزه‌کانی حه‌شد رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و سێ چه‌کداری سه‌ر به‌و رێکخراوه‌یان کوشتووه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سادق حسێنی به‌رپرسی راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی له‌میحوه‌ری دیالهله لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه، ئەمشەو چه‌کدارانی داعش هێرشیان کردوه‌ته سه‌ر خاڵێکی سه‌ربازی ناوچه‌ی مه‌یته‌ی سنووری عوزێمی نێوان هه‌ردوو پارێزگای دیاله و سه‌ڵاحه‌دین، هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبیش رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه، سێ چه‌کداری ئه‌و رێکخراوه‌یان کوشتووه و ژماره‌یێک چه‌کداری دیکه‌شیان بریندار کردووه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی روون کرده‌وه، هه‌ر له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، چه‌کدارێکی حه‌شدی شه‌عبی برینداربووه و دۆخی ته‌ندروستیی جێگیره.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی باسی له‌وه‌ش کردووه، له ئێستادا دۆخی ناوچه‌که له‌ژێر کۆنترۆڵدایه و ئه‌و چه‌کدارانه‌شی هێرشه‌که‌یان ئه‌نجام داوه به‌ره‌و شوێنێکی نادیار هه‌ڵاتوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران