شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-23 12:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەوڵی زیندوو کردنەوەی سکاڵای بەغدا دژ بە هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ ئیسرائیل دەدرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەبەغداوە هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی جارێکی تر ئەو سکاڵایەی وەزارەتی نەوتی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی لەبەرانبەر بە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە ئیسرائیل، دژ بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرزی کردبووەوە جارێکی تر زیندوو بکرێتەوە.

کوردپرێس: رۆژنامەی "عەرەبی ئەلجەدید" بەپشتبەستن بە لێدوانی بەرپرسێکی عێراقی ئاشکرایکرد، سکاڵاکە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، کە پێویستە لێکۆڵینەوە لە پرسی گەیشتنی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ خاکی ئیسرائیل بکرێت، کە بەقسەی ئەو بەرپرسە عێراقییە لەکاتی خۆیدا بەهۆی ڕێکەوتنە سیاسییەکان لەگەڵ هەرێم لەکاتی دانوستانەکانی ئامادەکردنی بودجەی ساڵی ٢٠١٩دا راگیراوە، بەڵام لەئێستادا چەند هێزێکی سیاسی کار لەسەر سەرلەنوێ کاراکردنەوەی دەکەن.

لای خۆیشییەوە بەرپرسێکی ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران باسی لەوە کردووە، ساکاڵاکەی دژ بە هەرێم بۆ داداگای فیدراڵی بەرز کراوەتەوە بەو پێیەی لایەنی بەرپرسە لە یەکلایی کردنەوەی ناکۆکییە دەستوورییەکان و جیا کردنەوەی دەسەڵاتەکان، بابەتەکەش خۆی لەپرسی هەناردەکردنی چەند ساڵی رابردووی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەبینێتەوە، بەشێوەیێک لەناوەرۆکی سکاڵاکەدا داواکراوە هەرێم لەڕووی سەرچاوە سرووشتییەکان و مامەڵە دەرەکییەکان بەپێی دەستوور پابەندی دەسەڵاتە فیدراڵییەکان بێت، ئەوە جگە لەوەی هەرێم پابەند کراوە داهاتی نەوتە فرۆشراوەکەی ئاشکرا بکات و ئەوە ڕوون بکاتەوە، کە چۆن نەوتەکەی گەیشتووەتە خاکی ئیسرائیل.

بەگوێرەی رۆژنامە عەرەبییەکە، راگرتنی سکاڵاکە هاوکات لەگەڵ رازیبوونی بەغدا بە خەرج کردنی مووچەی پێشمەرگە و فەرمانبەرانی هەرێم بەرانبەر بە رادەست کردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بە کۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کە دواتر هەرێم خۆی لە ڕێکەوتنەکە دزییەوە و پێیەوە پابەند نەبوو .

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە