شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-22 15:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک شارەوانییێکی دیکەی هەدەپە دەستگیر كرا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لەسەر داوای داواكاری گشتیی کۆماری تورکیا لە شاری باتمان لە سەرۆک شارەوانییێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، دەستگیر کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە 22-7-2020، محەممەد دەمیر، سەرۆكی شارەوانی قەیوم كراوی باتمان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیر كرا.

محەمەد دەمیر لە رۆژی 23-3-2020 بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە پۆستی سەرۆک شارەوانیی باتمان لادرا و قەیوم لە شوێنی دانرا.

میدیاکانی توركیا بڵاویان كردووەتەوە، کە محەمەد دەمیر لەسەر داوای داواكاری گشتیی کۆماری تورکیا لە شاری باتمان، دەستگیر کراوە.

محەمەد دەمیر بە تۆمەتی کارکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستگیر کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە