سەربازێکی ئەمریکی لە سووریا گیانی لەدەست دا
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هێزه‌کانى ئه‌مریکا له سووریا ئاشکرایان کرد، سه‌ربازێکى هێزى ئه‌رکه هاوبه‌شه‌کانى له ریفى حه‌سه‌که گیانی له‌ده‌ست داوه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزه‌کانى ئه‌مریکا له سووریا له به‌یاننامه‌یێکدا روونکردنه‌وه‌ی داوه و رایگه‌یاند: له‌کاتى ئه‌نجام دانى گه‌ڕانێکى سه‌ربازى له ریفى حه‌سه‌که، ئۆتۆمبێلێکى سه‌ربازى وه‌رگه‌ڕاوه و سه‌ربازێک گیانی له‌ده‌ست داوه، هه‌رچه‌نده سه‌ربازه‌که له شه‌ڕدا نه‌بووه، به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه بۆ زانینى ورده‌کارى رووداوه‌که ده‌ستیپێکردووه.
به‌پێى زانیاریه‌کان ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه ئه‌مریکییه‌که له‌سه‌ر یه‌کێک له رێگاکانى ریفى حه‌سه‌که لە کوردستانی سووریا له‌کاتى گه‌ڕانێکى سه‌ربازیدا وه‌رگه‌ڕاوه و سه‌ربازه‌که گیانی له‌ده‌ست داوه و هیچ هێرشێک یاخود شه‌ڕێک رووی نه‌داوه.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران