شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-22 08:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان: لە خاکی سووریا دەمێنینەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا تانەی لە حکوومەتی سووریا داوە کە گوایا هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە تەنها بە ڕواڵەت هەڵبژاردن بووە و دەشڵێت تورکیا لە خاکی سووریا دەمێنێتەوە و کشانەوە لە ئارادا نیە.

کوردپرێس:

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا وێڕای ڕەخنەگرتن لە دەوڵەتی ناوەندیی سووریا لەبارەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە وتوویەتی تا ئەو کاتەی ئەمن و ئاسایش و ئازادی دەگەڕێتەوە بۆ هاووڵاتییانی سووریا، تورکیا لە خاکی ئەو وڵاتە دەمێنێتەوە.

ئەردۆغان تانەی لە دەوڵەتی دیمەشق داوە و ئیدعای کردووە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سووریا تەنها بە ڕواڵەت هەڵبژاردن بووە و لەگەڵ بنەماکانی دیموکراسی یەک ناگرێتەوە و وەک هەڵبژاردنی ئەو سەردەمەی تورکیا وایە کە بە تاکە حیزبی بەڕێوە دەچوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە