کازمی لە یەکەم گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات گەیشتە تاران
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی عێراق ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،به‌یاوه‌رى شاندى حكوومى به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گەیشتە كۆمارى ئیسلامى ئێران.
کوردپرێس: سەرۆکوەزیرانی عێراق لە یەکەم گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات وەکوو سەرۆکوەزیران بە سەرۆکایەتیی شاندێک لە وەزیرانی حکوومەتەکەی دەگاتە تاران و سەردانەکە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كازمى له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا لەمبارەوە بڵاوی كرده‌وه: "له‌سه‌ردانه‌كه تاوتوێ په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى درواسێ ده‌كرێت و ڕێكاره‌كانى پته‌و كردنى ئەو پێوەندییانە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
هه‌روه‌ها گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی بابه‌ته په‌یوه‌سته‌كان به هاوكاری و میكانزمه‌كانى به‌ره‌وپێشبردنیان له‌ژماره‌یێک بواردا.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"كازمى له‌میان سه‌ردانه‌كه چاوی بە به‌رپرسانی باڵای كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌كه‌وێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران