شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-21 06:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاماری گیان لەدەست دان بە کۆرۆنا لە تورکیا 5500 کەسی تێپەڕاند

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 17 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە 21ی جوولای 2020 وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 931 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە 220 هەزار و 572 کەس.

هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 17 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە 5 ھەزار و 508 کەس.

وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕاشیگەیاندووە لە ماوەی ئەم سێ ڕۆژەی ڕابردوودا زیاترین ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگاکانی ئەستەمبۆڵ، ئەنقەرە، غازی عەنتەب، شانلی ئوورفا و بوورسا تۆمار کراون، کەمترین ئاماری تووشبوونیش لە ئارتوین، بیلیجیک، تونجلی، بایبورت، نوشهیر، کاستامونو و ساکاریا تۆمار کراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە